ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له چین و ئێران و تایله‌ند و كۆریای باشوور و ژاپۆن و ئیتاڵیا و سه‌نگافوره ئاگاداركردۆته‌وه كه ڤیزا به‌هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه نه‌ده‌ن بێنه نێو عێراقه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت: بڕیاره‌كه ئه‌و عێراقییانه ناگرێته‌وه كه وه‌ك نێرده‌ی دیبلوماسی و شاندی فه‌رمین له‌و وڵاتانه‌دا ، به‌مه‌رجێك ده‌بێ پابه‌ندی پشكنینه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.