به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ كاتژمێر 6:5 خوله‌ك ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به كوژراوی به‌ناوی ( ع . ع . ئـ ) له‌دایك بووی ساڵی 1978 پیشه‌ی كاسب،له ڕه‌گه‌زی نێر، دانیشتووی، ژاراوه ـ قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه ئاسه‌واری یه‌ك گولــلـه به جه‌سته‌یه‌وه هه‌بووه دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، دوایی ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له به‌شی پۆلیسی پشده‌ر به هاوكاری ئاسایشی قه‌ڵادزێ چونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و 4 كه‌سیش ده‌ستگیر كران.
له‌و ڕووداوه چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف به‌كار هاتووه و كه‌سێكیش بریندار بووه كه ئاسه‌واری گولـلـه به‌قاچیه‌وه هه‌یه كه یه‌كێكه له ده‌ستگیركراوه‌كان.
به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ره‌ی به‌نزین ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر دروست بووه و ئه‌مڕۆش كێشه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه كه بۆته هۆی كوشتنی ناوبراو، له‌ئێستاشدا ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان كۆنتڕۆڵ كراوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.