له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان و بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەنرخی ئاسایی خۆی چەند بەنزینخانەیەک لەشاری ھەولێر و دەورووبەری لەلایەن قایمقامیەتی قەزاو بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی داخران،ئەمەش لەکاتێکدایە له‌شەوانی ڕابردوو چەندبەنزینخایەک دەستکاری نرخی ئاساییان کردبوو
راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر دەرھەق بەخاوەن بەنزینخانەکان بەپێی یاسا کاردانەوەیان لەگەڵ کرا
قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، لێرەوە ھاونیشتیمانیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە بەردەوام بە ووردی چاودێری سەرجەم بەنزینخانەکان دەکه‌ین و ھەرکەسێک پابەندنەبێت بەنرخی ئاسایی و ڕێنماییەکان کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.