غه‌دیر عه‌تار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئابووری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داوا ده‌كات بۆ رێگری كردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،ده‌ست بكرێت به رێوشوێنه‌كانی ته‌عقیم كردنی دراوی عێراقی و بیانی .
عه‌تار له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز گوتی: بانكی گه‌ل-ی چینی بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌ستی كردووه به ته‌عقیم كردنی دراوی وڵاته‌كه‌ی.
گوتیشی: به‌رله‌وه‌ی پاره‌كه له‌ماوه‌ی 7 تا 14 رۆژ هه‌ڵبگرن، پێویسته بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكه‌كانی دیكه، كار به‌به‌كارهێنانی تیشكی سه‌رووی په‌مه‌یی و پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رز بكه‌ن بۆ ته‌عقیم كردنی دراوی كاش.
هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، ره‌چاوی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دراوی كاش له عێراق بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.