وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان كاتى به‌رێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 و پۆله ناكۆتاكانی دواخست و واده‌كانی راگه‌یاند
له‌نووسراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى په‌روه‌ده‌ی هه‌ولێر ، سلێمانى ، دهۆك ، هه‌له‌بجه ، گه‌رمیان ده‌كات ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی كه وای كرد 10 رۆژ پشوو زیاتر بدرێت به قوتابخانه‌كان ، پێویسته ئه‌م 10 رۆژه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و به‌م هۆیه‌شه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م چه‌ند رۆژێك دوابخرێن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ،خشته‌ى به‌رێوه‌چوونى تاقی كردنه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت:
1- تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی له 4-4-2020 دواده‌خرێت بۆ 15-4-2020
2- تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆله ناكۆتاكان له 9-5-2020 دواده‌خرێت بۆ 12-5-2020
3- تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنه‌ره‌تی له 1-6-2020 دواده‌خرێت بۆ 6-6-2020
4- تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی له 4-4-2020 دواده‌خرێت بۆ 15-4-2020
5- ئه‌زموونه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له 2-6-2020 دواده‌خرێت بۆ 7-6-2020
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.