كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه كه‌به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/2/26، سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو ڕاپۆرت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆكردنیان ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی تریش ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دواتر گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه كرا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دروستی كردوون، به‌ڵام تائێستا ته‌واو نه‌كراون، دوای قسه‌كردن له‌وباره‌یه‌وه لیژنه بریاریدا سێ لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكبهێنێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه بڕیاریدا میوانداریى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى هاوڵاتیان كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كراون بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.