Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان برینداربوو

ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە
کوردستان TV
100%


لەئەنجامی شەڕه‌ ته‌قه‌ی نێوان چەکدارانی پەکەکە سەربازانی سوپای تورکیا له‌ لەچیای کەوێت سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان منداڵێكی 11 ساڵان برینداربوو.

ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 2 ی دوایی نیوەرۆ ئەمڕۆ لەئەنجامی شەڕو پێکدادانی نێوان چەکدارانی پەکەکە سەربازانی سوپای تورکیا  لەچیای کەوێت و ئاراستەی تەقەکردنی هەردوولا بەڕویی گوندو ئاوایەکان لەگوندی دایلای دەڤەری سیدەکان منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان بەناوی شێروان سەلاح برینداربووە.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتیشی: بەهۆی سەختی برینەکەش منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە.

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.