Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 18:35

 سەرۆک بارزانی 251 کتێبی جۆراوجۆری بە کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە بەخشی

كەمپینی كۆكردنەوەی كتێب بۆ كتێبخانەی زانكۆی هەڵەبجە ڕاگەیەندراوە
کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی كەمپینی كۆكردنەوەی كتێب بۆ كتێبخانەی زانكۆی هەڵەبجە، سەرۆك بارزانی 251 كتێبی سەرچاوەی جۆراوجۆری بە كتێبخانەی زانكۆی هەڵەبجە بەخشی.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی كتێبەكانی گەیاندووەتە زانكۆی هەڵەبجە و لەو بارەیەوە له‌ تورى كۆمه‌لایه‌تى "فه‌یسبووك" ڕايگەیاند" لە چوارچێوەی ئەو كەمپینەی بۆ كۆكردنەوەی كتێب بۆ كتێبخانەی زانكۆی هەڵەبجە ڕاگەیەندراوە، ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی 251 كتێبی سەرچاوەی جۆراوجۆری بۆ زانكۆی هەڵەبجە كردە دیاری".

دەشڵێت" سەرۆك بارزانی هەوڵی جیددی دا بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و بنیاتنانی زانكۆی هەڵەبجە، بەردەوامیش ڕێنمایی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوە بووە، كە چیان پێ دەكرێت بۆ هەڵەبجەی بكەن".

عەلی زیاتر روونی كردەوە" سەرچاوەكانی 251 كتێبەكەی زانكۆی هەڵەبجە هەمەجۆرن و مێژووی شارستانییەت و هەروەها دیرۆكی بەشەرییەتی تێدایە، جگە لەوەش چەندین سەرچاوەی تری مێژوویی لە خۆ گرتووە و قوتابیان سوودی باشی لێ وەردەگرن، ئەمەش چەندەمین جاره‌ سەرۆك بارزانی كتێب بە كتێبخانەی زانكۆی هەڵەبجە دەبەخشێت".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد" پێویستە تەواوی لایەنە سیاسییەكان و سەرۆكایەتییەكان دیاریی خۆیان پێشكەش بە كتێبەخانەی زانكۆی هەڵەبجە بكەن، چونكە كتێبخانەكە پێویستی بە دەوڵەمەندكردن هەیە".

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.