Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:41

به‌هۆى تۆپبارانی سوپای تورکیا خێزانێکى کوردى 3 که‌سى گیانیان له‌ده‌ستدا

توركیا گوندەکانی "تاقیبێ و سۆخانەکێ"ی سەر بە عەفرینی تۆپباران کرد
کوردستان TV
100%

ڕێکخراوى چاودێریکردنی پێشێلکارییه‌كانى مافی مرۆڤ لە عەفرین بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو سوپایە گوندەکانی "تاقیبێ و سۆخانەکێ"ی ناوچەی "شێرەوا"ی سەر بە عەفرینیان تۆپباران کردووە و بەهۆی داڕووخانی چەندین خانووی هاووڵاتیان سێ ئەندامی ماڵباتێکی کورد گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ناوی ئەو بنەماڵە کوردەی کە بوونەتە قوربانیی تۆپبارانی سوپای تورکیا بریتین لە" حەسەن هەجزەت و هاوژینەکەی به‌ناوى فاتیمە و کچێکی به‌ناوى سروشت تەمەن ١٢ ساڵ" بەهۆی داڕووخانی خانووەکەیان گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ماڵباتە کوردە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی "بریمجە"ی ناوچەی "بامەتا"ی عەفرین بوون و لە کاتی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ ئاوارەی گوندی "ئاقیبێ"ی ی سەر بە نوچەی "شێرەوا" بوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.