Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 10:55

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه‌

شارەزایان: ئێران ئامارى دروستى تووشبووان ده‌شارێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێران نوێترین ئاماری گیانلەدەستدانی هاولاتیانى بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاشکراش کرد، كه‌ گوتەبێژی حکوومەتی وڵاتەکەش تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 19 کەس و میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردەوە کە عەلی رەبیعی گوتەبێژی حکوومەتی ئێرانیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ جێگری وەزیری تەندروستی وڵاتەکەش ڕایگەیاند کە تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

شارەزایانی بواری نەخۆشییە پەتایی و گوێزەرەوەکان لەو باوەڕە دان، هەرچەند ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم جیهان مەترسی و هەڕەشەیە، بەڵام لە ئێران بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێشکەوتووی تەندروستی و داخراوبوونی ئەو وڵاتە و شاردنەوەی زانیارییەکان، ئەم ڤایرۆسە زۆر جێگەی نیگەرانییەو ژماره‌یه‌ك توێژه‌رى كه‌نه‌دى ئاشكرایان كرد كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ئێران تووشى ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون، به‌لام ئێران ئاماره‌كان ده‌شارێته‌وه‌.

هاوکات ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بە فەرمی نیگەرانیی خۆی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربڕیوە و ئاشکرای کردووە ڕێوشوینە تەندروستییەکانی ئێران هیچ پێوەرێکی زانستییان تێدا نییە .

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.