Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 16:38

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق نەکەن

له‌ نەجەف و کەرکوک حاڵەتەکانی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی خۆپارێزی زیاتر بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا داوا لە هاووڵاتیان دەکەین سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق نەکەن. 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەویەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "بە مەبەستى خۆپاراستن لە ڤایرۆسى كۆرۆنا و رێگریكردن لە بڵاوبونەوەى داوا لە گشت ھاووڵاتیانى ھەرێمى كوردستان دەكەین تكایە گەشتەكانتان بۆ شارەكانى ترى عێراق بە شێوەیەكى گشتى رابگرن".

روونیشکراوەتەوە، داوا لە هاووڵاتیانی هەرێم دەکەین بە تایبەت سەردانی شارەکانی نەجەف و کەرکوک نەکەن کە لە ئێستادا حاڵەتەکانی توشبون بە کۆرۆنا لەو پارێزگایانەدا تۆمارکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.