Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 16:38

وتارى هه‌ینى تایبه‌ت ده‌کرێت به‌ رێنماییه‌کانى خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا

وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وەزارەت کۆبووەوە
wazarati awqaf
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ  چوارشه‌ممه‌ 26/2/2020، پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى له‌گه‌ل سه‌رجه‌م  راوێژكارانى وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى و به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقاف و تێبینه‌رایه‌تیه‌كان كۆبووه‌وه‌.

دواتر وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌رپرسانى راسپارد كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایانى به‌رێز كۆببنه‌وه‌و رێنمایە تەندروستیەکان پێ بدەن.

هه‌روه‌ها دەربارەی وتاری ھەینی وەزیری ئەوقاف بریاریدا ، كه‌ بە بەردەوامی له‌ ووتاری رۆژانی ھەینیدا ووتاربێژان رێنمایى خه‌ڵك بكه‌ن له‌ چۆنیه‌تى خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆناو هه‌روه‌ها پاراستنى پاك و خاوێنى مزگه‌وت و پێدانى زانیارى ته‌ندروستى به‌ هاوڵاتیان.

دواتر وانه‌یه‌كى دیكومێنتى ڤیدیۆیى له‌لایه‌ن د. ئیبراهیم نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى  بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ روو، كه‌ تیایدا به‌ووردى هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و نیشانه‌كانى و خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ خسته‌ روو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.