هه‌روه‌كو ده‌لێن " ویژدانی زیندوو سه‌رینێكی نه‌رم و نیانه".
په‌روه‌رده و فێركردن په‌یامێكی گرنگ و به‌رز و بڵنده، وه راسپارده و ئه‌مانه‌تێكی به نرخ و به‌هاداره و خراوه‌ته نێو ده‌ست و گه‌رده‌نی مامۆستایان، ئه‌گه‌ر ئه‌و راسپارده و ئه‌مانه‌ته له كیس چوو، ئه‌وا هه‌موو شتێك له كیس ده‌چێت.
شك له‌وه‌دانییه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن سه‌ره‌تا په‌روه‌رده‌كردنه ئینجا فێركردن، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا قوتابییه‌كانمان له سه‌ر بنه‌ما جێگیر و باوه‌ڕ و بنچینه نه گۆڕه‌كان په‌روه‌رده بكه‌ین، ئینجا فێری بابه‌ته‌كانی خوێندنیان بكه‌ین، به دڵنیایی ده‌پرسن ئایا پرۆگرامه‌كانمان ئاماژه‌ی زیندوون بۆ په‌روه‌رده كردنی ئه‌و بنه‌مایانه؟ ئایا پرۆگرامه‌كانمان ئامانج گرو مه‌به‌ستداری ئه‌و پرسه‌ن كه پرسی بنیاتنانی مرۆڤی راسته‌قینه‌یه؟ یان ئایا ئامراز و پێداویستییه‌كانی له پرۆگرامه‌كان له به‌رده‌ستن تاوه‌كو بتوانین قوتابیان بجولێنین و گۆشیان بكه‌ین به‌ره‌و جێ به‌جێ كردنی ئامانجه پێویستییه‌كان؟ ئه‌و پرسیارانه و چه‌نده‌ها پرسیاری تر له هزر و بیری هه‌ر یه‌كێكمان په‌نگی خواردووه؟
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه مامۆستاكانمان ده‌توانن په‌یوه‌ست ومتووی پرۆگرامێك نه‌بن كه به ووردی باسی خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان و دره‌وشانه‌وه‌ی كارامه‌ییه‌كانی نه‌كردووه، بۆیه په‌روه‌رده كردن و ئاشناكردن و تێگه‌یاندنی قوتابییه‌كانمان به بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان وه‌كو په‌روه‌رده‌كردنیان له سه‌ر بنه‌ماكانی هاووڵاتی بوونی سوودبه‌خش و خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمان و بۆ یه‌كتر ئه‌ركی مامۆستاكانمانه، ده‌توانن له هه‌مان كاتدا رۆڵ و ئه‌ركی باوك و دایك ببینن له راست كردنه‌وه و چاك كردنه‌وه و هه‌موار كردنه‌وه‌ی ره‌فتار و كرده‌وه‌كانی قوتابییه‌كان، چونكه قوتابییه‌كانمان زۆربه‌ی كاتیان له قوتابخانه به سه‌ر ده‌به‌ن و مامۆستاكانیان خۆش ده‌وێت زیاتر له دایك و باوكیان، چونكه مامۆستایان نموونه‌ی هه‌ره پێشه‌نگی دره‌وشانه‌وه و سوودبه‌خش له ژیانی قوتابیان و جێگای متمانه‌ی به‌رده‌وامن و ئاماده‌ن هه‌موو شتێك لای مامۆستاكانیان باس بكه‌ن كه ئه‌سته‌مه لای باوك و دایكی باسی بكه‌ن، بۆیه كاریگه‌ری مامۆستا له سه‌ر قوتابی زۆره ده‌توانرێ سوودی لێ ببینرێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنی قوتابییه‌كانمان له سه‌ر چه‌نده‌ها بنه‌مای سودبه‌خش بۆ خودی قوتابی و كۆمه‌ڵگه، بێگومان مامۆستایانی به ئه‌زموون و لێزان و خاوه‌ن كارامه‌ییه‌كان نه‌یانهێشتووه ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژوویی و ئه‌ركه پهروهردهییهیان له ده‌ست بچێت و به‌رده‌وام ویژدانی خۆیان ئاسوده كردووه و قوتابییه‌كانیان په‌روه‌رده كردووه له سه‌ر بنه‌ماكانی خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتمان و خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر و دره‌وشانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌هاكانی ره‌وشتی جوان و راستگۆیی و دڵسۆزی .... تادوایی، كه هه‌رده‌م بوونه‌ته ههوینێك بۆ دروست كردن و چه‌كه‌ره‌كردنی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركرده‌یی له ناخی قوتابییه‌كان تا له داهاتوو هه‌ست به پاراستنی راسپارده و ئه‌مانه‌ته‌كان بكه‌ن و نیشتمانیان خۆش بوێت و پارێزگاری له هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له خۆڵ و خاكی نیشتمان بكه‌ن، كه له هه‌ر ههڵمژینێك بۆ خاك و نیتشمان هه‌ست به بۆن و بهرامی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێره‌كان بكه‌ن، قوتابییه‌كان په‌روه‌رده بكه‌ن له سه‌ر كۆمه‌لێ چه‌مك و بنه‌مای جێگیر و نه‌گۆڕ كه هه‌رگیز قوتابیانمان نه‌توانن له یاد بكه‌ین و چاو پۆشی لێ بكه‌ن، كه ته‌نها به مامۆستا ده‌كرێ، چونكه ئه‌ركی مامۆستا ئه‌ركێكی پیرۆز و له بیر نه‌كراوه، وه پێویسته به ویژدانێكی زیندوو جێ به جێ یان بكات، له بیرمان نه‌چێت هیچ شادومانی و به‌خته‌وه‌رییه‌ك هاوسه‌نگ و یه‌كسان نییه به ئاسوده‌یی و حه‌سانه‌وه‌ی ویژدان ، هه‌روه‌كو دلێن "ویژدان ده‌نگی راستی و هه‌قه" بۆیه گرنگه ویژدانهكانمان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌نگی راستی و هه‌ق بن و وه‌كو دوڕ و یاقووت هه‌رده‌م بدره‌وشێنه‌وه.
ن/ به كر كه ریم حه سه ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.