ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکەدا، لە سنووری شیلادزێ هاووڵاتییەک شەهید بوو.
سهرچاوهیهك به كوردستان تیڤی راگەیاند" ئێوارهى ئهمرۆ چوارشهممه فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سیدانیان لە دەڤەری نێروەرێکان سهربه ناحیهى شیلادزێ بۆردوومانکردووەو لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا کەسێک به ناوی (خەلیل ئیبراهیم) تەمەن 47 ساڵ شههیدبوو.
بەپێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە باوکی پێنج منداڵەو دانیشتووی کۆمەڵگەی سیریێی سەر بە ناحیەی شیلادزێ بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.