Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 03:50

یه‌که‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌به‌غدا راگه‌یه‌نرا

دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له‌ ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌به‌غدا راگه‌یاندو بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کە تا ئێستا لە عێراق تۆمارکراون، گەیشتە شەش حاڵەت.

سه‌یف به‌در، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له‌ ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ردانی یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تووشبووه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌و كه‌ره‌نتین كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌ و له‌ئێستاشدا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدایه‌ و دۆخی ته‌ندروستیی زۆرباشه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.