كتێبی "ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان"ی سمكۆ محه‌مه‌د كه بریتییه له 104 لاپه‌ڕه به قه‌باره مام ناوه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌چاپی گه‌یاندووه كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌یدا باس له‌و چه‌مكانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌ب و فكره‌وه هه‌یه و له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه هاتۆته نێو دونیای ئه‌ده‌بی كوردی، به‌ڵام وه‌كو نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه درووستكراوی ئێمه نین و كارمان پێیان نه‌كردووه وه‌ك به‌شێك له شۆڕشی فه‌رهه‌نگی، بۆیه به‌هه‌ڵه كاریان پێكراوه و به‌هه‌ڵه له‌نێو توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا كاریان پێكراوه، بۆیه منیش جارێكی تر به‌پێی ئه‌و لۆژیكه‌ی كه نوێخوازی به گرنگی ده‌زانێ جارێكی تر پێناسه و شیكردنه‌وه‌م بۆ كردووه، یان باشتر بڵێم له‌سه‌ریانم نووسیوه".
نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌قی ده‌ربار و ده‌قنووسی كورد، وه‌كو جۆرێك له تابۆ دیاریكراوه و بووه‌ته هێڵی سوور، ئه‌وه‌ش كه‌جار به‌جار رچه‌شكێنی كردووه و له‌سه‌ر شاعیری ده‌ربار شتی نووسیوه، هێنده‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌ت و ئیدیۆلۆژی بووه، یان سه‌رچاوه‌كه‌ی له كۆنه قینه‌وه بووه، هێنده مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن نه‌بووه به ئه‌ده‌بیات و ده‌رهاوێشته‌كانی دیكه‌ی، ئه‌مه له‌حاڵێكدا شاعیری ده‌ربار له ده‌روه‌ی دونیای ئه‌ده‌بی كوردی، مێژوویه‌كی هه‌یه و له‌وانه‌ش نموونه‌م به‌شێك له‌شاعیره‌كانمان هێناوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها كاتێ باس له‌و چه‌مكانه ده‌كات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌دات كه " به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ی له دونیای فكری ئه‌ده‌بیدا به‌كار دێت، لێره‌دا تێشكمان خستۆته سه‌ری، له‌وانه‌ش (ده‌قاوێزان و ده‌قی فۆرمالیستی و هایكۆیی و هتد بوو، مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و چه‌مكه فكریانه له‌فۆرمی ده‌قه‌كاندا به‌كار هاتووه، به‌ڵام پێناسه نه‌كراوه تا خوێنه‌ر بتوانێ پۆلێنیان بكات و مه‌عریفه‌یه‌كی له‌باره‌وه بزانێ".
زیاتر ده‌ڵێت " ئه‌خلاقیاتی خوێندنه‌وه، یه‌كێك له‌و وتارانه‌یه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌وه، به‌ستایلێكی كلاسیكیانه مامه‌ڵه له‌ته‌ك ده‌قدا ده‌كات، بۆ نموونه ئێستاش هه‌ندێ خوێنه‌ر هه‌ن هێنده‌ی باس له ده‌قنووس و ژیانی تایبه‌تی و مه‌به‌ستگه‌رایی ده‌نووسن، هێنده باس له‌جه‌وهه‌ری ده‌قه‌كه و ته‌كنیك و نووسین ناكه‌ن، له‌حاڵێكدا ئه‌م ستایله له دونیادا نه‌ماوه و ناخوێندرێته‌وه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی وه‌ك كۆمیدیایه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێت".
شایانی باسه نووسه‌ر سمكۆ محه‌مه‌د ئه‌مه 18 هه‌مین كتێبیه‌تی و 3 كتێبی دیكه‌ی له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌ژێر چاپدان و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.