به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19)، سعوودیه هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانی عه‌مره و سه‌ردانی مزگه‌وتی نه‌به‌وی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌شدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌زگا ته‌ندروستییه پسپۆڕه‌كانی وڵات له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی (Kovid-19).
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پشتیوانی له هه‌وڵی ده‌وڵه‌تان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كرێت كه ده‌نرێت له‌پێناو به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا و هاتووه "له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی كه به ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی و به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیراونه‌ته‌به‌ر، بڕیاردرا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاتنه ناوه‌وه بۆ سعوودیه بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره و سه‌ردانی مزگه‌وتی نه‌به‌وی هه‌ڵپه‌سێردرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هاتن له رێگه‌ی ڤیزای گه‌شتیاری بۆ سعوودیه له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك بڵاوبووه‌ته‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كارتی ناسنامه‌ی نیشتمانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بۆ سعوودیه هه‌ڵپه‌سێردراوه.
په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵداوه و له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له ٨٠ هه‌زار كه‌س تووشی بوون.
تا ئێستا دوو هه‌زار و 746 كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.