دوور له مه‌رجه‌كان بۆ یه‌كه‌مین جار دایكێك ده‌بێت به شاجوان
شاجوانی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2020 ده‌ستنیشان كرا، به پێچه‌وانه‌ی رابردوو ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئافره‌ت بوون، تیایدا لیۆنی شارلۆتی فون، له نێوان13 به‌ربژێردا وه‌ك شاجوانی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2020 هه‌ڵبژێردرا.
رۆژی یه‌كشه‌م 16ی شوبات له 93 یه‌مین مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ئه‌ڵمانیادا بۆ ساڵی 2020 خانمێكی 35 ساڵ به ناوی لیۆن توانی نازناوی شاجوانی وڵاته‌كه به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گه‌وره‌ترین خانمی ناو به‌ربژێره‌كان بوو، ئه‌م شاجوانه خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێتی فرۆشتنی پۆشاكه، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌ن منداڵێكه، له یاسا سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاجواندا ده‌بێت به‌ربژێره‌كه هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و بنه‌ماكانی بوون به شاجوانی تێدا هه‌بێت، لێژنه‌ی دادوه‌رانی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ئه‌لمانیا بۆ ئه‌مساڵ رایان گه‌یاند" ئه‌مساڵ جوانی به رواڵه‌تمان نه‌كردووه به بنه‌ما، به‌ڵكو كه‌سایه‌تی به‌ربژێره‌كانمان به‌لاوه گرنگ بووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی بده‌ین.
له ئه‌ڵمانیا زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 500 كه‌س خۆیان بۆ شاجوانی وڵاته‌كه‌یان ناو نووس كردبوو له ناویاندا 16 كه‌س بۆ قۆناغی كۆتایی هه‌ڵبژێردران، له دوا قۆناغدا لیۆنی وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردرا .
ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت دری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.