وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان رایگهیاند ، تیمەكانی فەرمانگە شارەوانییەكانی سەر بە وەزارەت، وێڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو و خاوێنكردنەوە و قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان و دروستكردنی پارك، هاوكات بەشێكی زۆری توانا ماددی و مرۆییەكانیان بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی لەناو شار و شارۆچكەكان بەگەڕخستووە.
لەپێناو زیاتر بایەخدان بە زیادكردنی رووبەری سەوزایی و جوانترکردنی پارک و باخچەکان لە گەڕەکەکاندا، تیمەکانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان هەڵمەتێكی خاوێنکردنەوە و لێدانی قۆرتی لە گەڕەکی نەسیج دەستپێكرد بە مەبەستی چاندنی دار، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ بایەخدانی زیاتر بە رووبەری سەوزایی لەناو شاری هەولێردا.
ئەمەش لەكاتێكدایە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر وەك ئامادەكاری بۆ چاندنی دار لە پاركی هەوار، هەڵمەتێكی دیكەی بۆ لێدانی قۆرت بەڕێوەبرد.
پاركی هەوار یەكێكە لە پاركە گەورەكانی شاری هەولێر و دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێرەوە، بە تەواوبوونی یەكجارەكی، قەزای دەشتی هەولێر و گەڕەكی فەرمانبەران و گەڵاوێژ و ئاڵتوون ستی و حەسارۆك و چەندین گەڕەكی دیكەش دەتوانن سوودی لێ وەربگرن، هەروەها سیمایەكی جوانیش بەو سنوورە دەبەخشێت.

دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.