له گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید میوانداری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی كرد، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی مانچسته‌رسیتی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و دوای فشارێكی توندی یاریزانانی یانه‌ی شاهانه بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له خوله‌كی شه‌ستدا، یاریزان ئیسكۆ ئه‌لاركۆن گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی مان سیتی هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری خسته‌گه‌ڕ، تا له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، گابرێیل خیسوسی به‌ڕازیلی گۆڵی به‌رامبه‌ری سیتیزێنزی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مان سیتی هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، كیڤن دی بروینی به‌لجیكی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپی میوانی تۆماركرد، له خوله‌كی ههشتاوشهشیشدا، ناوبژیوان به كارتی سوور سێرجیۆ ڕامۆسی بهرگریكارو كاپتنی ڕیال مه‌دریدی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا
له حه‌ڤده‌ی مانگی داهاتووشداو له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ، مانچسته‌رسیتی له یاریگای ئیتیحاد میوانداری ڕیال مه‌درید ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.