زێدان: له ماوه‌ی 10 خولهك یاریه‌كه‌مان دۆڕاند به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه
دوای یاری نێوان ڕیال مهدریدو مانچسته‌رسیتی له چامپیۆنس لیگ، زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بێزاری و دڵته‌نگی خۆی بۆ ئه‌نجامی یاریه‌كه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه‌ی له ماوه‌ی ده خولهك هۆكاری سه‌رۆكی دۆڕانیان بوو له‌به‌رامبه‌ر مان سیتی
زێدان گوتی، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه سه‌خت و ئاڵۆز بوو، له ماوه‌ی حه‌فتاوپێنج خولهك یاریزانانمان یاریه‌كی باشیان ئه‌نجامدا، جگه له خوله‌كه‌كانی كۆتایی كه نه‌مانتوانی له‌سه‌ر هه‌مان ئاست به‌رده‌وام بین و باجی ئه‌مه‌شمان دا، ڕاهێنه‌ری ڕیال جه‌ختیشیكرده‌وه كه هێشتا ململانێی نێوان هه‌ردوو یانه كۆتایی نه‌هاتووه‌و یاری داهاتوو یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌بێت، گوتیشی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ینه قۆناغی داهاتوو ده‌بێت ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌و نیشاندانی ئاستێكی به‌رز یاری بكه‌ین
سه‌باره‌ت به یاری كلاسیكۆی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش، زێدان ئاشكرای كرد كه ده‌بێت كۆتایی به ئه‌نجامه خراپه‌كانیان بهێنن و ئه‌م دۆڕانه كاریگه‌ری خراپی نه‌بێت بۆ یاری كلاسیكۆ و به پاڵپشتی هانده‌رانیان ئاستێكی به‌رز له‌سه‌ر یاریگای خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا پێشكه‌ش بكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.