له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی، ئه‌مڕۆ 27/2/2020 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیاریدا، پرۆسه‌ی مه‌شق له ته‌واوی بنكه‌كانی مه‌شقی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت رابگیرێ.
له‌و باره‌یه‌وه لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ مه‌شق و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له لێدوانێكی تایبه‌ت به (سه‌نته‌ری میدیا) رایگه‌یاند: به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه ته‌ندروستیه‌ی له‌وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویستی ده‌زانێ رێككاری رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو پلانی خۆپارێزی بگرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مه‌شقی هاوپه‌یمانان له كوردستان (ktcc) بڕیاریماندا به ڕاگرتنی ته‌واوی پرۆسه مه‌شقیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی بنكه و فێرگه مه‌شقیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته و، دواتر به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه بڕیاری نوێ ده‌درێت.
لیوا قاره‌مان گوتیشی: ئه‌م بڕیاره بۆ پارێزگاری كردنه له ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و رێگری كردن و خۆپارێزیه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.