Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 12:40

چین به‌سوپایه‌ک له‌ قاز به‌ره‌نگاری کولـله‌کانی پاکستان ده‌بێته‌وه‌

هه‌ر قازێك له‌توانایدایه‌ رۆژانه‌ 200 كولـله‌ ​​​​​​​بخوات
کوردستان TV
100%

به‌گوێری رۆژنامه‌ ناوخۆییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، چین بڕیاریداوه‌ بۆ یارمه‌تیدانی پاكستان سوپایه‌ك له‌ قاز كه‌ ژماره‌یان 100 هه‌زار قاز ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كولـله‌ ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

 پێشتر تیمێكی شاره‌زای چین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی پاكستان یان كردووه‌ و رێنمایییان به‌و وڵاته‌ داوه‌ كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌ بكه‌ن، كه‌ 20 ساڵ ده‌بێت پاكستان به‌خۆیه‌وه‌ نه‌یبینیوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لو لیزی، توێژه‌ر له‌بواری كشتوكاڵ رایگه‌یاندووه‌، قاز گونجاوترینه‌ بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ و حه‌ز له‌مانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ئاسانتره‌ له‌مریشك.

هه‌روه‌ها روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ر قازێك له‌توانایدایه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 200 كولـله‌ بخوات، به‌ڵام مریشك ته‌نها ده‌توانێ 70 كولـله‌ بخوات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر /  سكای پرێس

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.