وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات كه خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی ده‌دزێته‌وه و به درۆزن ناوی ده‌بات، هاوكات ده‌شڵێت كۆماری ئیسلامی ئێران رووبه‌رووی قه‌یرانی ره‌وایی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له تویتێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: عه‌لی خامه‌نه‌یی له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تی كوژرانی سه‌رنشینه سڤیله‌كانی فرۆكه ئۆكراینییه‌كه و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له گیانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بگرێته ئه‌ستۆ، له درۆكردن به‌رده‌وامه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: خامه‌نه‌یی به ناردنی رۆڵه‌كانی ئێران بۆ ئه‌ركی شۆڕشگیڕی گه‌مژانه له لوبنان و سوریا و عێراق، ئه‌وان به‌كوشتن ده‌دات.
له تویتێكی دیكه‌دا مایك پۆمپۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وێڕای ئاماژه پێكردن به رێژه‌ی كه‌می رێژه‌ی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: له دوای شۆرشی 1979 تا ئێستا، سیسته‌می كۆماری ئیسلامی ئێران، كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداربووانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان به‌خۆیه‌وه بینیوه و له ئێستادا رووبه‌رووی قه‌یرانی ره‌وایی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.