Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 13:35

خانزاد مام وسوو: تائێستا 870 هاووڵاتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر

گه‌ڕاوه‌كان له‌ 10 هوتێلی سنووری پارێزگای هه‌ولێر جێگیر كراون‌
خانزاد مام وسوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوویه‌وه‌.‌ 

دواتر خانزاد مام وسوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرای كرد: به‌ پێی به‌دواداچوونی لیژنه‌كه‌یان به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ فه‌رمی تۆمار نه‌كراوه‌. 

گوتیشی: تا ئێستا 870 كه‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و بۆ دڵنیابوون له‌ ته‌ندرووستییان، رێكاری جیاكاری و ئیزۆله‌یان بۆ كراوه‌ و  وێڕای دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌ و خواردن و كه‌لوپه‌لی ته‌ندرووستی بۆیان به‌سه‌ر 10  هوتێل له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش كراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.