دانیشتنی پهرلهمانی عێراق كه تایبهت بوو بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت بۆ شهممهی داهاتوو دواخرا.
بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانتاران، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت ئەنجامنەدراو سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دوابخرێت.
دواکەوتنی کۆبوونەوەکە بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەیەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانە بوو کە زۆرێک لە لیستەکان بە کورد و سونەو چەند لیستێکی شیعەوە نەتوانرا ژمارەی یاسایی تەواوبکرێت.
پێشتریش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق داوا دواخستنی کۆبوونەوەکەی کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.