Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:33

جێگرێکی رۆحانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه‌

بۆ كاروباری ژنان و خێزان
کوردستان TV
#11
100%


مەعسومە ئیبتیكار جێگری سەرۆك كۆمار بۆ كاروباری ژنان و خێزان، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆكراوەو، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

ئەمڕۆ 27-2-2020 میدیاكانی ئێران دووچاربوونی جێگری سەرۆكی كۆماری ئەو وڵاتەیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بەمەش دەبێتە سێیەم بەرپرسی باڵای ئێران كە تائێستا تووشی ڤایرۆسەكە ببێت.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران توشبونی ئیره‌ج حه‌ریرجی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێرانی راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 26 كه‌س و 245 كه‌س توشبون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش تۆماركراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەشێویەكی بەربڵاو لە ئێران بڵاوبووەتەوە، تائێستا جگە لە سەدان هاووڵاتی، چەند بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتەشی گرتووەتەوە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.