به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، هادی خوسره‌و شاهی، باڵیۆزی پێشووی ئێران له ڤاتیكان و سه‌رۆكی پێشووی نووسینگه‌ی كاروباری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له میسر گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی ئێرانی رایانگه‌یاند، هادی خوسره‌و شاهی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هادی خوسره‌و شاهی سه‌رباری ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی دیپلۆماسی، هاوكات زانای ئایینی و توێژه‌رێكی ناسراوی ئێران بووه.
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا بڵاوبووەتەوە و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه، ئێران پشووی قوتابخانه‌كانی راگه‌یاند و سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیشی هه‌ڵپه‌ساردووه؛ هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و شوێنه گشتییه‌كانیشیان ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.