Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 12:03

حاله‌تێکى ترى ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئیسرائیل تۆمار کرا

ئه‌و تووشبووه‌ له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیسرائیل
ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

ئیسرائیل رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ ره‌سمییه‌كان ئه‌و تووشبووه‌، له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیسرائیل.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، ئه‌و تووشبووه‌ پێش چوار رۆژ له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب خراوه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ پێشتر هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی ئیسرائیلی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یاندبوو، كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاریدا له‌ كه‌ناراوێكی ژاپۆندا تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ببوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.