نیودلهى پایته‌ختى هیندستان به خراپترین شه‌پۆلى توندوتیژیى تایفییدا تێپه‌ڕده‌بێت كه چه‌ندین ساڵه شه‌پۆلى واى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه موسڵمانان لە دەلهی خۆپیشاندانیان دژی یاسای نوێی وڵاتینامە دەکرد، بەهۆی پێکدادانی نێوان هیندوسەکان و موسڵمانانی هیندستان، لانیکەم تاوەکو ئێستا 37 کەس کوژراون و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون.
ئه‌م رووداوانه دواى چوار رۆژ له كرده‌وه‌كانى توندوتیژیى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دژوار دێت له‌نێوان هاووڵاتیانى هیندۆس و مسوڵمان به چه‌ك و چه‌قۆ و دار و به‌رد له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى نیودلهى پایته‌خت له‌سه‌روبه‌ندى راگه‌یاندنى یاساى ره‌گه‌زنامه‌ى نوێ كه بۆته مایه‌ى مشت‌ومڕ و، ئه‌و یاسایه ئاسانكارى بۆ پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى هیندى به‌و كۆچبه‌رانه ده‌كات كه له ئه‌فغانستان و به‌نگه‌لادیش و پاكستان روویان له هیندستان كردووه، به‌مه‌رجێ مسوڵمان نه‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.