لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین گەیشتووەتە 78 هەزار و 497 کەس، حکومەتی چین ڕایگەیاندووە كه 1400 دۆلار دەداتە هەر کەسێک كه بچێتە ناوەندەکانی تەندروستی و دان بە تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنادا بنێت.
ڕێژهی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین له ئێستادا کەمی کردووە، بە شێوەیەک کە 29 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 433 حاڵەتی توشبوون لەو وڵاتە تۆمارکراوە و ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی مانگێکدا.
ئێستاش کاربەدەستانی شاری کیانجیانگ لە پارێزگای هۆبی وڵاتی چین، ڕایانگەیاندووە كه هەر کەسێکی دانیشتووی ئەو شارە، کە نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە لاشهی خۆیدا ڕابگەینێت و پشکنینەکەشی پشتڕاست بکرێتەوە، ئهوا بە ڕێژەی 10 هەزار یوان بەرامبەر (1425 دۆلار) خەڵات دەکرێت.
دوابەدوای ئەم ڕاگەیەندراوە، لە شاری کینجیانگ تا ئێستا 197 کەس تووشبوونی خۆیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاندووە و کاربەدەستان هەوڵ دەدەن بە پشکنین تووشبوون یان تووشنەبوونیان پشتڕاست بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.