وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه سێ هه‌فته‌ى پێشوو له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28/2/2020، د. خاڵس ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان و ڕێگه‌گرتن لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکەنەوە کە سێ هه‌فته‌ى پێشوو له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزان و کەسوکار و هاووڵاتییان، تاوەکو دوو هەفتە لە ماڵ نەچنە دەرەوە و پابەندی ئه‌م ڕێنوێنییه تەندروستییانه بن:
-زوو زوو دەستشۆرین بە ئاو و سابوون
- دەستنەدان لە دەم و لووت و چاو، پێش شۆردنی دەستەکانتان
- داپۆشینی دەم و لووت لەکاتی کۆکە و پژمین و مانەوە لە ژوورێکی تایبەت لە ماڵەوە.
- ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشییەکەت لێ دەرکەوت، وەک کۆکە، تا، سووتانەوەی گەروو و هەناسەتەنگی، پەیوەندنی بە هێڵه گەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایتییە گشتییە تەندروستییەکان بکە.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له ئاگادارییه‌كه‌دا داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، ئەگەر هەر کەسێک، یان دۆست و خزمێکیان لەو ماوەیە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە بە تایبەتی له ئێران، سەردانیان نەکەن و تێكەڵاویان نەبن، تاوەکو دوو هەفتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.