ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28/2/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران، ڕ‌اپۆرتێكى نوێى له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه داوه، كه 388 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوونه و 34 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە هەتا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 64 کەس لە تاران، 25 کەس لە گیلان، 16 کەس لە قوم، 10 کەس لە ئه‌سفەهان، شه‌ش کەس لە مازەندەران، یه‌ك کەس لە ئەردەبێل و سێ کەس لە پارێزگای ئەلبورز بە تووشبون بەو ڤایرۆسە زیاد بوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ له ئێران وا ڕاگه‌یاندرابوو، 270 كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ببوون، هه‌روه‌ها 26 كه‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌مه‌ش واته له 24 كاتژمێردا، 118 كه‌سى دیكه له ئێران تووشى ڤایرۆسه‌كه بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.