Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:43

له‌سه‌ر دۆخی ئیدلیب ئەنجومەنی ئاسایش کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

دوێنێ 33 سەربازی توركیا له‌ ئیدلیب كوژران
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی مارك بیكستن، نێردەی بەلجیكا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند" بۆ تاوتوكردنی دۆخی ئیدلیب ئەنجومەنی ئاسایش كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات".

ئاماژەی بەوەشكرد" لەسەر داوای بریتانیا ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاریداوە بە ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوە بەپەلەیە له‌ كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بەكاتی ناوخۆی مۆسكۆی پایتەختی روسیا.

لە پارێزگای ئیدلیب، شەوی دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی بۆردومانێكی سوپای سوریاوە 33 سەربازی توركیا كوژران و ئەوەش بووە هۆی ئاڵۆزتربوونی په‌یوه‌ندى نێوان روسیا و توركیا، هەردولاش بەو هۆیەوە سەبارەت بە پێكدادانی نوێ هۆشداریانداوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.