ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ره‌زا پورخان عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌شاری رودباری سه‌ر به‌پارێزگای جیلان له باكوری ئێران به‌هۆی توشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوبراو ئه‌ندامى لیژنه‌ى جێبه‌جێكارى هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى ئێران بوو كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام درا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، ره‌زا پورخان عه‌لی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایی كردوه.
تێزانین دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش، میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، كه هادی خه‌سره‌وشاهی كه‌سایه‌تی ئاینی و دیپلۆماسی ئێران و باڵیۆزی پێشووی ئه‌و وڵاته له ڤاتیكان به‌هۆی توشبونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندبوو، كه هه‌ریه‌ك له مه‌عسومه ئیبتكار جێگری سه‌رۆكی ئێران بۆ كاروباری ژنان، و موجته‌با زونور سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران و ئیره‌ج حه‌ریرجی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28/2/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران، ڕ‌اپۆرتێكى نوێى له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه داوه، كه 388 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوونه و 34 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.