سوپای ئیسپانیا له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كه‌یه‌كی نوێی هێزه‌كانی "ئیرشتو تیرا"ی سوپای ئیسپانیا ده‌ستیان به ئاماده‌كاری و جووڵه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق بڵاو ببنه‌وه‌و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌نه‌وه و دووباره تواناكیان بنیاد بنێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌و یه‌كه‌یه له سه‌ربازگه‌ی به‌سمایه جێگیر ده‌كرێن و ئه‌ركی سه‌ره‌كیشیان مه‌شق و ڕاهێنانكردنه به هێزه جیا جیاكانی عێراق.
ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه و دوای ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتوون و ئه‌ركی تیمهكهیش شه‌ڕكردن نییه، بگره ته‌نیا ڕاهێنه‌ری پێشكه‌وتووی مهشقكردنن به سه‌رباز و هێزه جیا جیاكانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ژماره‌ی سه‌ربازانی ناو ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته نه‌كراوه و ته‌نیا باس له چوونیان بۆ عێراق و جێگیربوونیان له سه‌ربازگه‌ی بهسمایا كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.