سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئه‌مشه‌و داعش لە دۆلى زهغیتونى سنووری داقووق هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و ژمارەیەک سەربازى عێراقى کوژران و برینداربوون، هه‌روه‌ها 3 چه‌كدارى داعش له‌و هێرشه‌دا كوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشەکە لە نزیک گوندی مەتیقی کاکەیی نشین بووە لە باشووری کەرکووک و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی عێراقى کوژراون و برینداربوون، كه دواتر برینداره‌كان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی داقووق بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان، به‌لام سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به ژماره‌ى قوربانیان نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى" فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان هاوكارى سووپاى عێراقى كردوه‌و به‌م هۆیه‌وه توانراوه 3 تیرۆریستى داعش بكوژن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.