سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری ده‌دات به ئه‌و شوێنانه نێرگه‌له‌ی تیادا ده‌كێشرێت و ده‌ڵێت: خاوه‌ن شوێنه‌كه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی نێرگه‌له له كافتریا و ئه‌و شوێنانه‌ی نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت له ئه‌مرۆ شه‌ممه (29/2/2020) ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ر شوێنێكیش نێرگه‌له پێشكه‌ش به میوانه‌كانی بكات داده‌خرێت.
وتی: خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن روبهروڕی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی: سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ چاودێری كردنی بازار و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر ده‌بێت، قائیمقامیه‌ت به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له شوێنه گشتییه‌كان، كافتریاكانی نێرگه‌له كێشان، چێشتخانه، چایخانه، گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كات و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا خاوه‌ن شوێنه‌كه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
رونیكرده‌وه: له‌دو رۆژی رابردوا و له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان و لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و چاودێری بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له نه‌خۆشی كۆرۆنا.
بەمه‌به‌ستی رێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا بڕیاریداوه كێشانی نێرگه‌له له شوێنه گشتیه‌كان قه‌ده‌غه‌بكات و مه‌له‌وانگه‌كانیش دابخرێت له‌گه‌ڵ راگرتنی لایڤ موزیك له شوێنه گشتییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كه‌ن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.