Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:22

له‌ ئیدلب سێ سه‌ربازی دیکه‌ی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون

له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانی هێزه‌كانی سووریا
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ رژێمی سووریا له‌ ئیدلب، سه‌ربازێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو سه‌ربازی دیكه‌یان برینداربوون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هێزه‌كانی رژێم تۆپبارانی سه‌ربازانی سوپای توركیایان كردووه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له‌ ئیدلبن، و له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو سه‌ربازی دیكه‌ برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی سه‌ر به‌ رژێم له‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌نادۆڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.