Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:24

سوپای لیبیا خستنه‌ خواره‌وه‌ی شه‌ش فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی تورکیای راگه‌یاند

هه‌وڵیانداوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئامانجه‌كانی شاره‌كه‌
کوردستان TV
100%

لیوا ئه‌حمه‌د مه‌سماری، وته‌بێژی فه‌رمی سوپای لیبیا، له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌ی رۆژئاوای سه‌ر به‌ سوپای نیشتمانی لیبیا به‌سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، راگه‌یاندووه‌، كه‌ شه‌ش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیایان خستۆته‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان هه‌وڵیاندا له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشی زیاتر بكه‌نه‌ سه‌ر ئامانجه‌كانی شاره‌كه‌.

گوتیشی: به‌رده‌وام چاودێری فڕۆكه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ین بۆ خستنه‌ خواره‌وه‌یان،ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ری ئاسمانی سوپای نیشتمانی لیبیا دووپات ده‌كاته‌وه‌.

44

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.