له‌دوا یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی سی و دووی یۆرۆ لیگ یانه‌ی رید بۆل سالزبۆرگ له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی به‌رامبه‌ربوو
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی فرانكفۆرت به‌سوود وه‌رگرتن له‌یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێی گۆڵ پلیتی قۆناغی شانزه‌ی به‌ده‌ست هێنا، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی ده ئه‌ندریاس ئۆلمه‌ر توانی گۆلی پێشكه‌وتن بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماربكات، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی فرانكفۆرت به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان تا له‌خوله‌كی سی ئه‌ندریا سیلڤا گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا یه‌كسان بوون، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردووتیپ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو دوو جیرۆم ئۆنگام گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وینی جارێكی دیكه بۆ میواندار به‌ده‌ست هێنا، خۆشی یاریزانانی ریدبۆل سالزبۆرگ ته‌نیا ده خوله‌كی خایاند كاتێ یاریزان ئه‌ندریا سیلڤا گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ فرانكفۆرت تۆماركرده‌وه
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا به‌رامبه‌ر بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.