له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و هه‌شتی خولی ئینگلیزی یانه‌ی نۆریچ ستی له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لیسته‌ر ستی تۆماركرد
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون، له‌گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی هه‌ردووتیپ بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر درێژه‌ی هه‌بوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتا به‌سوود وه‌گرتن له‌ده‌رفه‌تێك جامال لیۆیس توانی گۆلی پێشكه‌وتن بۆ میواندار تۆمار بكات، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی نۆریچ ستی به‌كۆتاهات
جێگای باسه به‌م دۆراندنه‌ی لیسته‌ر ستی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مانجسته‌ر ستی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م بۆ حه‌وت خاڵ به‌رز بویه‌وه‌و له‌كاتێك ستیزن یاریه‌كی دواخراویشی هه‌یه به‌هۆی به‌رێوه‌چوونی یاری كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.