دوای ته‌واوبوونی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سیی و دووی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، تیروپشكی قۆناغی شازده‌ی خوله‌كه له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له شاری نیۆنی سویسرا ڕاكێشرا
له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی لاسك لینزی نه‌مسایی، هاوكات له دوو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌هێزی ئیتاڵی و ئیسپانیدا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی خیتاڤی ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی ڕۆماش له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیڤیلیه‌ی خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی یۆرۆپالیگ یاری ده‌كات، لای خۆشیه‌وه یانه‌ی گلاسكۆ ڕێنجه‌رز كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن و یانه‌ی ڤۆڵڤسبۆرگیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی شاختار دۆنتسیك ده‌بێته‌وه
جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سیی و دوو چه‌ند ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی به‌خۆوه بینی و تیایدا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئارسناڵی ئینگلیزی و ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی ماڵئاواییان له خوله‌كه كرد، یاریه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده له دوازده‌ی ئادارو یاریه‌كانی گه‌ڕی هاتنیش له نۆزده‌ی هه‌مان مانگ سازده‌كرێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.