بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات.
راشیده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای ھەولێر 18 پله‌ى سیلیزیه و له‌پارێزگای سلێمانی 17 پله ، له‌پارێزگای دھۆك 13 پلەی سیلیزی و لەپارێزگای كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ى یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵدایە.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.