Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:13

 به‌دابه‌ش کردنی خه‌ڵات پێنجه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر کۆتایی هات

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر، درابه‌ ده‌رهێنه‌ر" عه‌دنان عوسمان"
کوردستان TV
100%

له‌ ڕێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر، خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ به‌سه‌ر باشترینه‌كانی فێستیڤاڵدا دابه‌ش كران:

 

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر، دارا به‌ ده‌رهێنه‌ر" عه‌دنان عوسمان" له‌ فیلمی گه‌رما و به‌فر.

 

فیلمی ئاوابوون، خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌ری، له‌ ده‌رهێنان درا به‌ ده‌رهێنه‌ر " سه‌ید محه‌مه‌د".

 

خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی گولله‌، له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر" عه‌باس هاشم".

 

محه‌مه‌د نووری، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست هێنا.

 

وات ئه‌می، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن، له‌ ده‌رهێنانی  ده‌رهێنه‌ر "ئه‌نه‌س موسه‌ری" به‌ده‌ست هسَنا.

 

خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی هۆپ ئین به‌ پیندینگ، له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر" شڤان عومه‌ر".

 

(actio) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت، له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌رعه‌لی نه‌عمه‌.

 

(Wood pecker) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ، له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر "محه‌مه‌د مه‌رزانی".

 شایانی باسه‌ ڕۆژی 2020/2/25، پێنحه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی به‌شدارییان له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد، رۆژی پێنجشه‌مه‌ به‌دابه‌ش كردنی خه‌ڵات  كۆتاییهات.

Ktv

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.