كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی ده‌توانێت له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ و له یاریگای خۆی ئه‌نجامێكی شایسته له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی تۆماربكات و بگاته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی
كریستیانۆ به تۆڕی سكای سپۆرتسی ڕاگه‌یاند كه دۆڕانیان له یاری گه‌ڕی چوون به یانه‌ی لیۆن خه‌مباری كردن، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامانه له تۆپی پێ ڕوو ده‌دات به تایبه‌تی له چامپیۆنس لیگ كه سه‌رجه‌م یاریه‌كانی سه‌خت و ئاڵۆزن
ئه‌ستێره پۆرتوگالیه‌كه گوتیشی، هێشتا یاری گه‌ڕی هاتن ماوه‌و دڵنیام له‌وه‌ی ده‌توانین ئه‌نجامه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان هه‌ڵگه‌ڕێنینه‌وه‌و بگه‌ینه قۆناغی هه‌شت، به‌ڵام ئێستا ته‌نها بایه‌خ به یاری داهاتوومان له خولی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان ده‌ده‌ین كه یاریه‌كی گرنگه‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئینجا دوای یاریه‌كه بیر له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ ده‌كه‌ینه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.