سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی بریتانیا ئاشكرایانكرد كه ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌نیازه گرێبه‌ستی ڤیرگیل ڤان دایكی به‌رگریكاره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی درێژبكاته‌وه‌و ڕێگه له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و یانانه بگرێت كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسانی لیڤه‌رپول پلان داده‌ڕێژن تا له هاوینی داهاتوودا گرێبه‌ستی ڤان دایك درێژبكه‌نه‌وه‌و مووچه‌ی هه‌فتانه‌شی به‌رزبكه‌نه‌وه تا ببێته تاكه به‌رگریكاری خاوه‌ن به‌رزترین بڕی مووچه له ئاستی جیهاندا، مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی سه‌دوبیست هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینیه
جێگای باسه ڤان دایكی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده به گرێبه‌ستێك به بڕی حه‌فتاوپێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی له یانه‌ی ساوسهامپتۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕێدز كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.