میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاره‌زوو ده‌كات له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ویلیان داسیلڤای به‌ڕازیلی و یاریزانی یانه‌ی چێڵسی واژووبكات
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌دا ویلیان بگوازێته‌وه ڕیزی ڕۆخی بلانكۆس، ئه‌ویش بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی تۆماس لیماری فه‌ڕه‌نسی كه پێده‌چێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڕیزی یانه ئیسپانیه‌كه به‌جێبهێڵێت
گرێبه‌ستی ویلیانی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ بلوز له هاوینی داهاتوو ته‌واوده‌بێت، پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرایان كردبوو كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆناو یوڤێنتوس به‌جیا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ویلیان ده‌ده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.