ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه له نێو خه‌ڵك بڵاو بۆته‌وه سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆڕۆنای ناسراو به كۆڤید ـ١٩ مایه‌ی ئه‌و ترسه نیه كه‌خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه ده‌یان قه‌یرانی وه‌ك به‌نزین و ماسك و خۆراك كرینی له‌سه‌ر دروست كردوه.
به‌ڕێزان ئه‌م ڤایرۆسه له‌م جۆره‌یه كه په‌رده‌یه‌كی چه‌وری به‌ده‌وریدا هه‌یه كه وای كردووه زۆر به‌ئاسانی بمرێت به گه‌رمی و سابون و كحول، هه‌روه‌ها له هه‌وادا بۆماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر زیاتر به‌رگه ناگرێت ئه‌گه‌ر خانه‌خوێیه‌ك نهدۆزێته. وه به به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ یان له پروشی كۆخه وپژمین ده‌گوازرێته‌وه وه كه‌متر له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوازڕێته‌وه، وه به ده‌رچونمان له وه‌رزی زستان ڤایرۆسه‌كه ده‌مرێت.
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت ئێمه ڕه‌چه‌ڵه‌كمان له‌گه‌ڵ چینیه‌كان و ئه‌وروپیه‌كان جیاوازه. بۆ زانیاریتان سیسته‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤی كورد زۆر زۆر به‌هێزتره له كه‌سێكی ئه‌وروپی و چینی.جگه‌ی له‌وه بڕی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه ده‌چێته له‌شمان زۆر گرینگه بۆ دروست كردنی نه‌خۆشی، واته كه‌سێك له چین كه بڕی ڤایرۆسه‌كه تیایدا زۆره به دڵنیاییه‌وه ڕێژه‌ی نه‌خۆشی و مه‌ترسیه‌كانی زیاتره له كه‌سێك كه بڕی ڤایرۆسه‌كه‌ی كه دێته ل هشی كه‌متربێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه بڵاوبونه‌وه‌ی له‌نێوان خه‌ڵك زۆر زیاتره له ڤایرۆسه‌كانی تر، وهسهیرهكه له‌وه‌یه كه خه‌ڵك ته‌نها باسی ژماره‌ی مردوه‌كان ده‌كات و ناڵێت زیاتر له %٣٠-٤٥ چاك ده‌بێته‌وه وه %٥٠ زیاتر له قۆتاغی چاكبوونهوهن؟!
شایانی باسه ڕێژه‌ی مردن به ئه‌نفلوه‌نزای ئاسایی ساڵانه ٢٥٠٠٠٠ كه‌سه له جیهان ڕێژه‌ی مردن به حه‌بی ئه‌سپرین سه‌رووی ٤٠٠٠٠ كه‌سه ساڵانه له جیهان وه ڕێژه‌ی مردن به هه‌ڵه‌ی پزیشكی سه‌روی ١٠٠٠٠ كه‌سه ساڵانه له جیهان. بۆیه تكایهژیانی ئاسایی خۆتان بكه‌ن و ته‌نها بزانن كه خۆپاراستن شتێكی ئاساییه و ده‌ست شۆردن كارێكی باشه به‌تایبه‌تی ئێمه كه موسڵمانین ڕۆژانه پێنج جار نوێژدهكهین و ده‌ست و ده‌م و چاومان ده‌شۆین ،به‌هیوای له‌ش ساغی بۆ هه‌مووتان.
ن/ د.فكری علی پسپۆری لهبهرگریزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.