به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌اند كه گومانلێكراوێكی ڤایرۆسی كۆرۆنایان به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی به‌رگری شارستانی له‌ناوچه‌ی عوبه‌یدی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له‌به‌غدا گواستۆته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: دوای نیوه‌شه‌وی دوێنێ ئاگاداری كۆنترۆڵی به‌رگری شارستانی كراوه‌ته‌وه كه حاڵه‌تێكی گومان كردن به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی ده‌شڵێت: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان ده‌موده‌ست تیمێكی فریاكه‌وتنی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی عوبه‌یدی كراون و گومانلێكراوه‌كه بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یهرمۆك كراوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه كه‌سه گومانلێكراوه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی و دوای ته‌واو بوونی پشكنینه‌كان، ئه‌نجامه‌كانی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.